زنجیری بەفربارین

له‌لایه‌ن: - عـــمــر بــاوەشــێخ ٲحمد - به‌روار: 2021-02-22
زنجیری بەفربارین
زانیاری هەمەڕەنگی ئۆتۆمبێل

زنجیری بەفربارین (زنجیری تایە)

لەکاتی بەفربارین و بەستەڵەک بەکاردێت، بۆ زیادکردنی هێزی لێک خشانی نێوان تایە و ڕێگاکە، لەو تەگەرانە ئەبەسترێ کە ئەکسلن.

بەکارهێنانی زنجیر دەبێتە هۆی

  • زیاترسەرف کردنی سووتەمەنی.
  • سنورداربوون و کەم بوونەوەی خێرایی بۆنزیکەی (50کم/کاژێر).

بەشێوەیەکی گشتی خێرایی ڕێگە پێ دراو بۆ لێخوڕین بە زنجیرەوە لەنێوان (30 بــۆ 50)کم/کاژێردایە.

هۆکارەکانی شکانی زنجیری بەفربارین

  1. لێخوڕین بەخێراییەکی زۆر.
  2. لێخوڕین لەسەر ڕێگای ووشک (بەفرنەبێ) بۆماوەیەکی زۆر.
  3. باش توندنەکردنی زنجیرەکان(توندنەکردنەوەی بۆجاری دووەم پاش لێخوڕین).
  4. بەستنی زنجیرلەسەر ئەوتەگەرانەی ئەکسل نین.
  5. گۆڕینی خێرایی لەنــاکــاو.


تێبینی: شــکانی زنجیــر و بــەردەوامی لێخوڕین لەسەری دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سیستەمی برێک و ئەکسل.


سەرچاوەکان